تۆماس ئەدیسۆن

  • زاناکان
  •  
  • Mumin
ژیاننامەی تۆماس ئەدیسۆن ، ژیانی منداڵی ، ژیاننامەی گەنجیەتی ، دەستپێکی کار ، بوون بە داهێنەر ،

ناوەرۆک

  1. ژیاننامەی ئەدیسۆن
  2. ژیانی منداڵی
  3. پوختەی ژیان 
  4. ساڵانی گەنجێتی
  5. دەستپێکی کار 
  6. بوون بە داهێنەر 
  7. ساڵانی کۆتایی ژیان 
  8. سەرەتاکانی ژیان 
  9. سەرەتاکانی پیشە
  10. سەرچاوە 

ژیاننامەی ئەدیسۆن

(١١ی شوباتی ١٨٤٧ – ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و بزنسمانێکی ئەمریکی بوو. کۆمەڵێک ئامێری داھێنا کە کاریگەریی زۆریان لەسەر مرۆڤایەتی ھەبوو، وەکوو: گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپی ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کە شێوەی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا

ژیاننامەی منداڵی 

تۆماس ئەدیسۆن لە میلان، ئۆھایۆ لەدایکبوو و ھەروەھا لە پۆرت ھورۆن لە میچیگان گەورە بوو. حەوتەم و دوایین منداڵی ساموێڵ ئۆدگین ئەدیسۆن ژز. (لەدایکبووی ١٨٠٤–١٨٩٦ مارشاڵ تاون، نۆڤا سکۆتیا، کەنەدا) و نانسی ماتیوز ئێللیۆت (تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. [دەستکاری]ژیانی منداڵیتریش تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا ١٬٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە. [دەستکاری]ژیانی منداڵیلە بەڕتۆتۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.[١] ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکاتۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیتۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا

پوختەی ژیان 

تۆماس ئەدیسۆن لە میلان، ئۆھایۆ لەدایکبوو و ھەروەھا لە پۆرت ھورۆن لە میچیگان گەورە بوو. حەوتەم و دوایین منداڵی ساموێڵ ئۆدگین ئەدیسۆن ژز. (لەدایکبووی ١٨٠٤–١٨٩٦ مارشاڵ تاون، نۆڤا سکۆتیا، کەنەدا) و نانسی ماتیوز ئێللیۆت (تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن

ساڵانی گەنجێتی 

لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی کرد بە ڕێکخستن و ئەنجامدانی ئەو شتانەی خوێندوونی و خستنە کاریان. دایک و باوکی قایل کرد بەوەی ڕۆژنامە بفرۆشێت بەو ڕێبوارانەی لە ھێڵی شەمەندەفەری گراند ترەنک ڕەیڵڕۆددا بوون. لە دوای ئەوە تۆماس دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە بچووکەکەی خۆی بەناوی گراند ترەنک ھێراڵد. لەکاتێکدا لە ھێڵی شەمەندەفەر کاری دەکرد، منداڵێکی سێ ساڵانی لەوە ڕزگار کرد کە ببێ بەژێر شەمەندەفەرەوە، باوکی منداڵەکە سوپاسی کرد و بەوە پاداشتی دایەوە کە فێری تەلەگراف - برووسکە-ی کرد. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، بە تەواوی فێری خستنەکاری ئامێری تەلەگراف بوو. لە ساڵی ١٨٦٦ و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، ئەدیسۆن ڕۆیشت بۆ شاری لویسڤایڵ و لەوێ بۆ ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس دەستی کرد بە کار. شیفتی شەوانی ڕۆژنامەکە ڕێگەیان پێدا شەوانە لەوێ بمێنێتەوە، بخوێنێتەوە و ئیشی خۆی بکات. لە ساڵی ١٨٦٨دا گەڕایەوە ماڵەوە و بینی دایکی تووشی نەخۆشی عەقڵی بووە و باوکیشی بێکارە. بۆیە داوای لە ھاوڕێیەکی کرد کاری بۆ بدۆزێتەوە و دواتر لە 'وێسترن یوونیەن' دەستی بە کار کرد لە بواری تۆمارکردنی دەنگدا

دەستپێکی کار 

لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی کرد بە ڕێکخستن و ئەنجامدانی ئەو شتانەی خوێندوونی و خستنە کاریان. دایک و باوکی قایل کرد بەوەی ڕۆژنامە بفرۆشێت بەو ڕێبوارانەی لە ھێڵی شەمەندەفەری گراند ترەنک ڕەیڵڕۆددا بوون. لە دوای ئەوە تۆماس دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە بچووکەکەی خۆی بەناوی گراند ترەنک ھێراڵد. لەکاتێکدا لە ھێڵی شەمەندەفەر کاری دەکرد، منداڵێکی سێ ساڵانی لەوە ڕزگار کرد کە ببێ بەژێر شەمەندەفەرەوە، باوکی منداڵەکە سوپاسی کرد و بەوە پاداشتی دایەوە کە فێری تەلەگراف - برووسکە-ی کرد. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، بە تەواوی فێری خستنەکاری ئامێری تەلەگراف بوو. لە ساڵی ١٨٦٦ و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، ئەدیسۆن ڕۆیشت بۆ شاری لویسڤایڵ و لەوێ بۆ ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس دەستی کرد بە کار. شیفتی شەوانی ڕۆژنامەکە ڕێگەیان پێدا شەوانە لەوێ بمێنێتەوە، بخوێنێتەوە و ئیشی خۆی بکات. لە ساڵی ١٨٦٨دا گەڕایەوە ماڵەوە و بینی دایکی تووشی نەخۆشی عەقڵی بووە و باوکیشی بێئیش و بێ کارە. بۆیە داوای لە ھاوڕێیەکی کرد کاری بۆ بدۆزێتەوە و دواتر لە 'وێسترن یونیۆن' دەستی بە کار کرد لە بواری تۆمارکردنی دەنگدا

بوون بە داهێنەر 

لە ساڵی ١٨٦٩، ئەدیسۆن ڕۆیشت بۆ شاری نیویۆرک و گەشەی بە یەکەمین داھێنانی خۆی دا، کە ئەویش تیکەر و نووسین بوو لەسەر دوکانێکی شتومەک، ئەو کاتە ئەدیسۆن تەنیا تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو و بۆ ئەمەیش بڕی ٤٠ ھەزار دۆلاری وەرگرت. لە ساڵی ١٨٧٠ ئەدیسۆن یەکەم تاقیگەی بچووکی خۆیی دانا و چەندین کارمەندی میکانیکی دامەزراند. لە ساڵی ١٨٧١یشدا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانی بە ناوی ماری ستیلوێڵ کردە ھاوسەری خۆی، کە لە شوێنی کارەکەی ئەدیسۆن کارمەند بوو. لە ماوەی ١٣ ساڵی ھاوسەرگیرییاندا سێ منداڵیان بوو بە ناوەکانی؛ ماریۆن، تۆماس و ویلیام. ویلیام دواتر بووە داھێنەر. ماری، ھاوسەری ئەدیسۆن، لە تەمەنی ٢٩ ساڵی و لە ساڵی ١٨٨٤دا بەھۆی بوونی لوو لە مێشکیدا کۆچی دوایی کرد. پاش مردنی ژنەکەی بە دوو ساڵ، ئەدیسۆن ژنی دووەم دێنێتەوە کە ١٩ ساڵ لە خۆی منداڵتر بووە و ناوی مینا میلەر بوو. لە سەرەتاکانی ١٨٧٠دا ئەدیسۆن ناوبانگی وەک یەکەم داھێنەری جیھان بڵاو بوویەو. لە ساڵی ١٨٧٦ کۆمپانیای وێسترن یوونیەن ھانی ئەدیسۆنی دا کە ئامێری پەیوەندیکردن گەشە پێبدات بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئامێری تەلەفۆن کە گراھام بێڵ دای ھێنابوو. بەڵام ئەدیسۆن ئەو داوایەی ھەرگیز جێبەجێ نەکرد. بەھەرحاڵ لە کانوونی یەکەمی ١٨٧٧دا ئەدیسۆن گەشەی بە ڕێگەیەک دا بۆ تۆمارکردنی دەنگ؛ فۆنۆگراف. لە ساڵی ١٨٨٧دا ئەدیسۆن لە شاری وێست ئۆرەنجی ویلایەتی نیوجێرسی تاقیگەیەکی توێژینەوەی پیشەسازی دامەزراند و زۆربەی کاتەکانی لەوێ بەسەر دەبرد و سەرپەرشتیاریی گەشەی تەکنەلۆجیای گڵۆپ و ڕووناکی و سیستمی وزە دەکرد. ھەروەھا فۆنۆگرافەکەشیکامڵ کرد و گەشەی بە کامێرای وێنەی جووڵاو و باتری دا

ساڵانی کۆتایی ژیان

تۆماس ئەدیسۆن بەھۆی نەخۆشیی شەکرەوە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣١دا کۆچی دوایی کرد لە ماڵەکەی خۆی لە گلێنمۆنت، وێسترن ئۆرەنج، لە ویلایەتی نیو جێرسی. ئەو کاتەی مرد تەمەنی ٨٤ ساڵ بوو. لە جیھاندا زۆربەی جڤات و دامەزراوەکان گڵۆپ و وزە ئەلیکتریکییەکانیان کوژاندەوە وەک بەشداریکردن لە ھاوخەمی مردنەکەیدا. ئەدیسۆن لە ژیانی خۆیدا کابرایەکی کۆمەڵایەتی نەبووە و ھەندێجاریش خێزانەکەی ڕەت دەکردەوە. بەڵام ئەو کاتەی کە مرد ئەو یەکێک بوو لە ئەمریکییە بەناوبانگ و ڕێزلێنراوەکانی جیھان. ھەروەھا ئەدیسۆن بە یەکێک لە پێشڕەوانی بواری بازرگانی لە ئەمریکا دادەنرێت

سەرەتاکانی ژیان

تۆماس ئەدیسۆن لە ساڵی ١٨٤٧لە میلان، ئۆھایۆ لەدایک بووە و لە پۆرت ھورۆن، میشیگان گەورەبووە. ئەدیسۆن حەوتەم و کۆتا منداڵی ساموێل ئۆجدن ئەدیسۆن ج. ڕ. (لەدایک بووی١٨٠٦_١٨٩٦ ماڕشاڵتۆن نۆڤاسکۆتیا) و نانسی ماثیو ئێلیۆت (لەدایک بووی ١٨١٠_١٨٧١ چینانگۆ کاونتی نیویۆرک)ە. باوکی ئەدیسۆن کوڕی پیاوێک بوو کە لایەنگری پەنابەرانی دەکرد و لەبەر ئەوەش خۆی و بنەماڵەکەی نۆڤاسکۆتیان بەجێھێشت و لە گوندێکی باشووری ڕۆژاوای ئۆنتاریۆ کە دواتر ناونرا (کەنەدای سەروو) نیشتەجێبوون و دواتر لە ساڵی ١٨١١ ئەو ناوچەیە بوو بە ڤییەننا. لە کۆتایدا ساموێلی بچووک کە دەکاتە باوکی ئەدیسۆن، لە ئۆنتاریۆ ھەڵھات لەبەرئەوەی بەشێک بوو لە ماکێنزی ڕێبێلبۆنی سەرنەکەوتووی ساڵی ١٨٣٧. پێشتر ساموێلی باوکی، شەڕی کردووە لە جەنگی ساڵی١٨١٢ وەکو کاپتن لە یەکەمین ھێزی میدڵسێکس. سەرەڕای ئەوەی کە تێکۆشانی ساموێلی بچووک بێھوودە بوو، ڕۆشتن بۆ ئەمریکا لە سانیاپۆرت ھورۆن جێگیر بوون. ئەدیسۆن تەنھا ماوەی چەند مانگێک ڕۆیشتووە بۆ قوتابخانە و دواتر لەلایەن دایکییەوە فێری خوێندنەوە و نووسین کراوە. زۆربەی ئەو بەھرە و توانا و زیرەکییەی کە ئەدیسۆن ھەیبووە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خوێنەری کتێبی (R.G Parker’s School of Natural Philosophy) و چووەتە خولەکانی تایبەت بە کیمیا لە (The Cooper Union for the Advancement of Science and Art). ئەدیسۆن ھەر لەسەرەتای تەمەنییەوە کێشەی بیستنی ھەبووە و ھۆکاری کەڕبوونیشی دەگەڕێتەوە بۆ تووشبوون بە پەتای سوور کە نەدەتواندرا چارەسەری ژەھری گوێی ناوەندی پێ بکرێت

سەرەتاکانی پیشە 

لە ساڵی ١٨٥٤، لە دوای ئەوەی خاوەنەکانی کەنداوەکە بە سەرکەوتوویی ھەستان بە پاراستنی ڕێگای شەمەندەفەرەکە لە دەرەوەی میلان-ئۆھایۆ و کارە بازرگانییەکان لە ناوچەکە بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆیشت، خێزانی ئەدیسۆن گواستیانەوە بۆ پۆرت ھورۆن-میشیگن و ئەدیسۆن لەوێ لە وێستگەی شەمەندەفەری نێوان پۆرت ھورۆن و دێترۆین سەوزە و شیرینی دەفرۆشت. ھەرچەندە ئەدیسۆن لەلایەن مامۆستاکانییەوە بێ ھیوا کرابوو لە خوێندن و چەندین جار دەڕۆیشتە قوتابخانەکانی میشیگن و ئۆھایۆ و دواتر دەردەکرا، بەڵام بە بەردەوامی و بە جۆشەوە لەژێر سەرپەرشتی دایکیدا دەیخوێند. ئەدیسۆن لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ھەفتانە ٥٠ دۆلار قازانجی دەکرد و زۆربەی پارەکەشی لە کڕینی کەرەستە و کەلوپەلی کارەبایی و کیمیایدا خەرج دەکرد. پاشان ئەدیسۆن بوو بە وەستای بروسکەبەر (تەلەگراف) ئەوەش لە پاش ڕزگارکردنی جیمی ماکێنزی سێ ساڵان کە لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەرەکان وەستا بوو. ج.و. ماکێنزی باوکی جیمی بریکاری وێستگەکە بوو و زۆر خۆشحاڵ بوو لە مەشقپێکردنی ئەدیسۆن وەک وەستایەک لە بواری تەلەگرافتەلەگرافدا. یەکەمین کاری تەلەگرافی ئەدسیۆنیش لە ناوچەی خاڵی بەیەکگەشتنی ستراتفۆرد و ئۆنتاریۆ بوو. ھەروەھا لەلایەکیترەوە لە ڕێگەی ئاسنینی گراند ترەنک (Grand Trunk Railway) بەرپرسیارییەتی ھەر ڕووداوێکی لە ناکاوی لە ئەستۆ گرتبوو؛ و ئەدسیۆن دەستی کرد بە خوێندنی چۆنیەتی شیکارکردن و بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەی کیمیاییتا کاتی بەجێھێشتنی کارەکەی

 

سەرچاوەکان

  1. https://www.loc.gov/collections/edison-company-motion-pictures-and-sound-recordings/articles-and-essays/biography/life-of-thomas-alva-edison/
  2. https://www.britannica.com/biography/Thomas-Edison/The-Edison-laboratory
  3. https://www.invent.org/inductees/thomas-alva-edison