کێشکردن و جوڵەی تەنەکان

  • بابەتەکان
  •  
  • Mumin
کێشکردن و جوڵەی تەنەکان چیە ؟ کێشکردنی تەنە کەوتووەکان چیە ؟ کێشکردن و تاودان

ناوەرۆک

  1. کێشکردن و جووڵەی تەنەکان 
  2. کێشکردنی تەنە کەوتووەکان 
  3. کێشکردن و تاودان 
  4. تاودانی دروست بوو بەهۆی کێشکردنی زەویەوە
  5. نەمانی تاودان لەوپەڕی خێراییدا
  6. روودانی کەوتنە خوارەوەی سەربەست لە نەبوونی بەرگری هەوادا
  7. تەنەکان لە خولگەکانیاندا لە بواری کەوتنە خوارەوەی سەربەستدان
  8. خولگە لە یەکگرتنی دوو جووڵە پێک دێت
  9. چەقە هێز و سوڕانەوە لە خولگەدا
  10. سەرچاوەکان

کێشکردن و جووڵەی تەنەکان 

لە دەوروبەری ساڵی ٤٠٠ پ.ز فەیلەسووفی یۆنانی ئەرستۆخێرایی کەوتنە خوارەوەی تەنەکان پەیوەندی بە بارستاییەکانیانەوە هەیە، واتە ئەگەر ئەو پرسیارە لە ئەرستۆ بکرایە تۆپێکی تێنس و تۆپێکی شووشە کامیان زووتر دەگاتە زەوی وەڵامەکەی تۆپە تێنسەکە دەبوو، چوونکە ئەرستۆ هیچ هەوڵێکی نەدابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی کەوتنە خوارەوەی تەنە بارستە جیاجیاکان بۆ دڵنیابوون لە بۆچوونەکانی خۆی.

کێشکردنی تەنە کەوتووەکان 

لە کۆتاییەکانی سەدەی شازدەهەمدا زانای لاوی ئیتاڵی گالیلۆ وتووێژی لەسەر بیرۆکەکەی ئەرستۆ دەربارەی کەوتنە خوارەوەی تەنەکان، بیرۆکەیەکی بڵاوکردەوە کە دەڵێت: بارستایی تەنەکان کارناکاتە سەر کاتی خایاندراو بۆ کەوتنە خوارەوەیان لەسەر بنەمای باسێک گالیلۆ بیرۆکەکەی سەلماند بە خستنە خوارەوەی دوو تۆپی پتەو کە جیاوازبوون لە باراستییدا لە لوتکەی بورجی بیزاوە خەڵکەکە بەوە سەرسام بوون کە هەردوو تۆپەکە لە هەمان کاتدا گەیشتنە سەر زەوی ئەم باسە ئەگەر ڕآست بێت یان ڕاست نەبێت، تێگەیشتنی خەڵکی لە بارەی کێشکردن و کەوتنەخوارەوەی سەربەستی تەنەکانەوە گۆڕی

کێشکردن و تاوودان 

تەنەکان بە هەمان تێکڕایی خێرایی بۆ سەر زەوی دەکەونە خوارەوە چونکە ئەو تاودانەی لە ئەنجامی کێشکردنی زەوییەوە دروست دەبێت هەمان بڕی هەیە بۆ هەموو تەنێک. تاودان پەیوەندی بە هێز و بارستاییەوە هەیە، تەنی قورس دەکەوێتە ژێر کاریگەری هێزی کێشکردنی زەوییەوە کە لەو هێزە کێشکردنەی کاردەکاتە سەر تەنێکی سووک زیاترە بەڵام ئاسان نییە تەنێکی قورس تاودانی پێ بدرێت بە هۆی گەورەیی بارستاییەکەیەوە، بەڵام گەورەیی بارستایی تەنێکی قورس بە تەواوی هاوتا دەبێت لەگەڵ هێزی کێشکردنەکەی دا.

تاودانی دروست بوو بەهۆی کێشکردنی زەویەوە

تاودان بریتییە لە تێکڕایی گۆڕانی خێرایی لە یەکەی کاتدا لەبەر ئەوە تاودانی تەنێک بریتییە لە ئەنجامی دابەشکردنی گۆڕانی خێرایی لەسەر بڕی کاتی خایەنراو کە ئەو گۆڕانەی تیا ڕوودەدات، لە کاتی کەوتنە خوارەوەی تەنەکان خێراییەکانیان زیاد دەکات بە تێکڕایی ٩،٨ مەتر بۆ چرکە لە هەر چرکەیەکدا بەم شێوەیە دەنووسرێت 9.8m/s/s یان 9,8 m/s2  واتە ئەو تەنەت دەکەوێە خوارەوە لە هەر چرکەیەکدا خێراییەکەی بە بڕی ٩،٨ زیاد دەکات

نەمانی تاودان لەوپەڕی خێراییدا

کاتێک گوڕی کەوتنە خوارەوەی تەنێک زیاد دەکات بەرگری هەوا لەسەری زیاد دەکات ئەو بەرگری هەوایە بەرە زیادبوون دەڕوات تا یەکسان دەبێت بە هێزی کێشکردن ڕووەو خوارەوە، لەم بارەدا بەرەنجامی هێزەکان یەکسان دەبێت بە سفر و تەنەکە بەردەوام دەبێت لە کەوتنە خوارەوەکەی بە خێراییەکی نەگۆڕ کە پێی دەوترێ ئەوپەڕی خێرایی. ئەوپەڕی خێرایی لەوانەیە سوود بەخش بێت بەڵام هەموو ساڵێک کەوتنە خوارەوەی تەرزە لەسەر خانو ئۆتۆمبێل و شتەکانی تر زیانێکی زۆر دەدات چونکە خێرایی ئەوپەڕی کەوتنە خوارەوەی دەنکە تەرزە لە نێوان ٥ بۆ ٤٠ مەتر لە چرکەیەکدایە بە پێی قەبارەکەیان، بەڵام ئەگەر ئەو بەرگری هەوایە نەبوایە خێرایی دەنکە تەرزەکان دەگەیشتنە نزیک ٣٥٠ مەتر لە چرکەیەکدا و زیانێکی زۆری لێ دەکەوێتەوە. 

روودانی کەوتنە خوارەوەی سەربەست لە نەبوونی بەرگری هەوادا

هەندێک جار پەڕەشووتەکان وا وەسف دەکرێن کە پێش کردنەوەی پەڕەشووتەکانیان لە باری کەوتنەخوارەوەی سەربەستدان، بەڵام ئەم وەسف کردنەوە زۆر ورد نییە چونکە بەرگری هەوا هەمیشە هەیە و تەنانەت کاردەکاتە سەر پەڕەشووتەوانەکان. تەن لە باری کەوتنە خوارەوەی سەربەست دا دەبێت کاتێک تەنها دەکەوێتە ژێر کاریگەری هێزی کێشکردنی زەوییەوە بێ ئەوەی هیچ هێزێکی تر کاری تێ بکات، لەبەر ئەوەی بەرگری هەوا هێزێکە کەواتە کەوتنە خوارەوەی سەربەست ڕوونادات تەنها لەو شوێنەدا نەبێت کە هەوای تێدانییە ئەمەش تەنها بۆ دوو شوێن ڕاستە کە بریتین لە بۆشایی ئاسمان و هەر شوێنێک هەوای تێدانەبێت، مەبەست لە بۆشایی ئەو شوێنەیە کە ماددەی تێدا نەبێت

تەنەکان لە خولگەکانیاندا لە بواری کەوتنە خوارەوەی سەربەستدان

کێش پێوەری هێزی کێشکردنە بڕی ئەم هێزەش بەندە لەسەر بارستایی تەنەکان و دووری نێوانیان، وای دابنێ گەشتێک لە ئاسماندا دەکەیت و دوور دەکەویتەوە لە هەسارە و ئەستێرەکان، ئەو هێزەی کێشکردنەوەی کارت تێدەکات زۆر کەم دەبێت چونکە دووری نێوان تۆ و هەر تەنێکی تر زۆر گەورە دەبێت. بەڵام تۆ و تەنەکانی تر لە گەردووندا بارستاییەکتان هەیە و یەکتری کەش دەکەن هەرچەندە کەمیش بێت کەواتە بەردەوام کێشتان هەیە. بەهۆی کەوتنە خوارەوەی سەربەستەوە کەشتیوانە ئاسمانییەکان لەناو کەشتیەکانیدا وەک مەلەکردن بکەن وایە

خولگە لە یەکگرتی دوو جووڵە پێک دێت 

تەنێک لە بۆشاییدا لە خولگەلەیدا دەسووڕێتەوە کاتێک بە دەوری تەنێکی تردا دەجووڵێت، کاتیك کەشتی ئاسمانی لە خولگەکەیدا بە دەوری زەویدا دەسووڕێتەوە ئەوا بۆ پێشەوە دەجووڵێت بەڵام لە هەمان کاتدا لە باری کەوتنە خوارەوەی سەربەستدایە ڕووەو زەوی

چەقە هێز و سوڕانەوە لە خولگەدا

سەرەڕای کەشتییە ئاسمانییەکان و مانگە دەستکردەکان زۆر تەنی تر هەیە لە خولگەکاندا دەسووڕێنەوە، مانگ لە خولگەکەیدا بەدەوری زەوی دا دەسووڕێتەوە زەوی و هەسارەکانی تری خۆر بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، هەروەها ژمارەیەک ئەستێرە هەن بە دەوری بارستاییە هەرە گەورەکاندا دەسووڕێنەوە کە دەکەونە چەقی گەلە ئەستێرەکان (گالاکسیەکانیان)ـەوە، زۆربەی تەنەکان لە خولگەی بازنەیی یان نیمچە بازنەیی دا دەسووڕێنەوە، هەر تەنێک لە جووڵەی بازنەییدا بێت بەردەوام ئاڕاستەی جووڵەکەی دەگۆڕێت، بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی جووڵەی هەر تەنێک پێویستی بە بوونی هێزێک هەیە کاربکاتە سەر ئەو تەنە بۆ ئەوەی پەیڕەوی جووڵە بازنەییەکەی بکات. بەو هێزەی وا لە تەنەکان دەکات لە ڕێڕەوێکی بازنەییدا بجووڵێن دەوترێت چەقە ‌هێز. هێزی کێشکردن وەک چەقە هێز وای کردووە تەنەکان لە خولگەکانیاندا بمێننەوە و وشەی (چەقە بە مانای ڕووەو چەقە)، مانگ  لەسەر خولگەکەی بە دەوری زەویدا دەمێنەوە چونکە هێزی کێشکردنی زەوی وەک چەقە هێزێک کاری تێدەکات