ژیاننامەی ئەنیشتاین

  • زاناکان
  •  
  • Mumin
ئەلبێرت ئەنیشتاین، فیزیازانێکی درەوشاوە و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ، بە تیۆری ڕێژەیی شۆڕشێکی گەورەی لە تێگەیشتنمان لە گەردوون کرد و بوو بە ...

ناوەرۆک

  1. ئەنیشتاین کێیە ؟
  2. یاساکانی ئەنیشتاین چیە ؟
  3. داهێنانەکانی ئەنیشتاین 
  4. چەند نهێنیەک لە ژیانی ئەنیشتاین 
  5. ئەنیشتاین و سیاسەت 
  6. مردنی ئەنیشتاین 

ئەنیشتاین کێیە ؟

ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ئەڵمانیا لە دایک بووە و لە سویسڕا خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٠٩ز ، لە زانستگەی (سوریتس) دەبێتە مامۆستا. لە ساڵی ١٩١١ز. لە زانستگەی (پاراگوا)ی وەک ئوستاد دادەمەزرێت. پاشان لە ساڵی ١٩١٢ز جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە زانستگەی (سوریتس)، دواتر تاکوو کۆچی دوایی دەکات لە زانستگەی (برنستۆن) وانە دەڵێتەوە. 

ئەنیشتاین جوولەکە بووە، زۆریش لەگەڵیان ھاوسۆز بووە، لە ھەموو کەس پتر پشتگیری دروستبوونی دەوڵەتێکی جوولەکەی کردووە. ئێمە لێرەدا ناچینە نێو وەردەکاری ژیانی، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بیردۆزە زانستییەکانیەتی نەک بیرکردنەوەی سیاسی

 

یاساکانی ئەنیشتاین چیە ؟

ئەلبێرت ئاینشتاین بە بەشدارییەکانی لە فیزیای تیۆریدا ناسراوە نەک "یاسای دیاریکراو" کە پێی سپێردراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەناوبانگترین ھاوکێشەی، E=mc2، بنەمایەکی بنچینەییە لە بیردۆزی ڕێژەییدا، کە یەکسانی وزە (E) و بارستایی (m) دەردەبڕێت لەگەڵ "c" کە نوێنەرایەتی خێرایی ڕووناکی دەکات.

ئەگەر ئاماژە بە یاساکانی فیزیا بکەیت بە شێوەیەکی گشتی، ئەمانە بە شێوەیەکی ئاسایی بە بنەما و هاوکێشە جۆراوجۆرەکان وەسف دەکرێن کە لەلایەن فیزیکزانە جیاوازەکانەوە داڕێژراون، نەک تەنها لەلایەن ئاینشتاینەوە. ئەگەر بوارێکی تایبەتی فیزیا یان یاسات هەیە، هەست بە ئازادی بکە بۆ دیاریکردنی زانیاری زیاتر

 

داهێنانەکانی ئەنیشتاین چیە ؟

ئەلبێرت ئاینشتاین داهێنەر نەبوو؛ فیزیکزانێکی تیۆریی بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، بەشدارییە پێشکەوتووەکانی لە فیزیادا، بەتایبەتی بیردۆزی ڕێژەیی، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر زانست و تەکنەلۆژیا هەبووە. هەندێک لە چەمکە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە ئاینشتاین بریتین لە:


بیردۆزی ڕێژەیی: ئاینشتاین بیردۆزی ڕێژەیی تایبەتی (١٩٠٥) و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی (١٩١٥) ی پەرەپێدا. ئەم بیردۆزانە شۆڕشیان لە تێگەیشتنمان لە بۆشایی، کات و هێزی کێشکردن کرد.


 کاریگەری فۆتۆکارەبایی: کارەکانی لەسەر کاریگەری فۆتۆکارەبایی، کە لە ساڵی ۱۹۲۱ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت، بناغەی گەشەپێدانی بیردۆزی کوانتەمی دانا.


 هاوکێشەی یەکسانی: بارستە-وزە بەردی بناغەی فیزیای مۆدێرنە کە پەیوەندی نێوان وزە و بارستایی ڕوون دەکاتەوە

لە کاتێکدا کارەکانی ئاینشتاین کاریگەرییان لەسەر تەکنەلۆژیای جۆراوجۆر هەبووە، وەک سیستەمی GPS (کە کاریگەرییە ڕێژەییەکان پێکدەهێنن) ، ئەو بە داهێنانی دیاریکراو لە مانای نەریتیدا ناسراوە. بەشدارییەکانی زیاتر لە پێشکەوتنە تیۆرییەکاندایە و تێگەیشتنمان لە یاسا بنچینەییەکانی گەردوون دروست دەکات

 

چەند نهێنیەک لە ژیانی ئەنیشتاین. 

•    دەستبەردابوونی رەگەزنامە: لە سەرەتای تەمەنیدا ئەنیشتاین رەخنەی لە هەموو جۆرە نەتەوە پەرستییەك دەگرت و ئارەزووی دەكرد " هاوڵاتییەكی جیهان" بێت و لە تەمەنی 16 ساڵیدا دەستبەرداری رەگەزنامەی ئەڵمانیی بوو و بە رەسمی خاوەنی هیچ رەگەزنامەیەك نەبوو، هەتا ساڵی 1901 بووە هاوڵاتی سویسرا.

•    هاوسەرگیری لەگەڵ خوێندكاری زیرەكدا: میلیڤا ماریچ تاكە خوێندكاری كچ بوو لە بەشی ئەنیشتاین لە پۆلیچنیك زیورخ و زۆر حەزی لە ماتماتیك و زانستەكان بوو، زۆر خواستی ئەوە بوو لە بواری فیزیادا پێشبكەوێت، بەڵام كاتێك لەگەڵ ئەنیشتاین هاوسەرگیری كرد دەستبەداری خولیا و خواستەكەی بووە و بووە دایكی منداڵەكانی.

•    چالاكی جوڵانەوە مەدەنییەكان: ئەنیشتاین بەرگریكارێكی سەرسەختی مافە مەدەنییەكان و ئازادی رادەربڕین بوو، كاتێك نوسەر و چالاكی مەدنی ئێدوارد بۆرگارت بۆیس ساڵی 1951 تۆمەتباركرا لە كاركردن بۆ هێزێكی بیانی، ئەنیشتاین ئامادەیی دەربڕی لە بری ئەو بكوژرێت، كاتێك پارێزەرەكە ئەم خواستەی ئەنیشتاینی بە دادوەرەكە وت، دۆسیەكە داخرا.

•    هاوسەرگیری دووەمجار: هاوسەری دووەمی ئەنیشتاین ناوی ئەلیسا بوو كە كچی پوری بوو ( خوشكی دایكی) و لە لایەكی تریشەوە باوكی كچەكە ئامۆزای ئەنیشتاین بوو.

•    خەڵاتی نۆبڵ بۆ تەڵاقدان: ئەنیشتاین بەهای یەكەمین خەڵاتی نۆبڵی بەخشیە ژنی یەكەمی لەبەرامبەر جیابوونەوە لێی و بڕەی پارەكە ئەو كاتە گەیشتە 32.250 دۆلار، كە ئەوەش 10 جار زیاتر بوو لە تێكڕای موچەی ساڵانەی مامۆستایەكی زانكۆ لەو كاتەدا.

 

ئەنیشتاین و سیاسەت 

پارتە سیاسییەکان ھەوڵیاندا بەشداری سیاسی پێی بکەن، بەڵام ئەو ھەردەم دەیگوت (کە من بۆ سیاسەت دروست نەکراوم، لەبەر ئەوە دوورکەوتنەوە لە خەڵک و تەنیایی ھەڵبژارد و وتی تاکی بە تەنیا دەتوانێت بیربکاتەوە و شتی بەسوود و نوێ دابھێنێ کە کۆمەڵ پێی تەواو دامەزراو دەبێت) ئاینشتاین زۆر داوەتنامەی بۆ ھاتبوو بەھۆی ناوبانگی بیردۆزی ڕێژەییەکەی، وە ھەرجارێک کە وانەی پێشکەش دەکرد، بە ئاھەنگێکی گەورە پێشوازی لێدەکرا بە ئامادەبوونی گشت خەڵک و ئەوانەش کە ھاتبوون بۆ ناسینی ئەو پیاوە گەورەیە، ھەرچەندە کە لە بیردۆزی ڕێژەیی تێناگەن، بەڵام گرنگی خەڵک بۆ ئەو بێ وێنەبوو.

 

مردنی ئەنیشتاین 

ئاینشتاین لە بەرلین نیشتەجێبوو کە میوانەکانی لە سەرانسەری جیھان دەھاتن بۆ لای و گوێیان لە قسەکانی دەگرت، تا ساڵی ١٩٢٩ کاتێک تەمەنی گەیشتە پەنجا ساڵ بڕیاری ونبوونیدا و کەس نەیزانی لە کوێ دەژیت، لە ١٨ی نیسانی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری پرینستۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنشتاین کۆچی دوایی کرد. زۆر لە زانکۆکان پێشبڕکێیان بوو تا مێشکی ئەم پیاوە بەدەست بھێنن تا نھێنیەکانی ئەم زانایە بزانن.